كرێكارێك له‌كاتی كاركردندا گیانی له‌ده‌ست دا


وێستگه‌نیوز-
عوسمان زیندانی‌ سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای كرێكارانی بیناسازی رایگه‌یاند كه‌ له‌ یه‌كێك له‌ پرۆژه‌كانی‌ نیشته‌جێبووندا كرێكارێك له‌كاتی كاركردندا گیانی له‌ده‌ست دا.


عوسمان زیندانی‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ كرێكار (محه‌مه‌د عه‌لی كه‌ریم) له‌ یه‌كێك له‌ پرۆژه‌كانی‌ نیشته‌جێبوونی‌ سلێمانی‌ له‌كاتی كاركردندا گیانی له‌ده‌ست دا".

ده‌شڵێت: "ئه‌و كرێكاره‌ ته‌مه‌نی (27) ساڵه‌ و خه‌ڵكی شاری سلێمانی-یه‌ و له‌ نهۆمی (16) كاری كردووه‌".

سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای كرێكارانی بیناسازی داواكاره‌ لایه‌ن په‌یوه‌ندیداره‌كان رێوشوێن بگرنه‌به‌ر تابتوانرێت باشترین پێداویستیه‌كانی سه‌لامه‌تی دابین بكرێت.


PM:09:40:26/01/2025




ئه‌م بابه‌ته 7608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت