رێنماییه‌كانی خانه‌نشینی هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ راگه‌یه‌ندرا


وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕێنمایی خانه‌نشینبوونی ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند كه‌ به‌ پێی یاسای ڕاژه‌ و خانه‌نشینی سه‌ربازی ژماره‌(3)ی ساڵی 2010 خانه‌نشین ده‌كرێن.


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 26ی كانوونی دووه‌می 2025، وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێنمایی خانه‌نشیبوونی ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پاڵپشت به‌ فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه‌.

وه‌ك له‌ رێنماییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه‌، به‌پێی فه‌رمانی وه‌زاری كه‌ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ واژووی له‌سه‌ركردوه‌ و پاڵپشت به‌فه‌رمانی  سه‌رۆك وه‌زیران، له‌به‌ر ڕۆشنایی بریاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و پشتبه‌ست به‌ بریاری دادگای باڵای فیدراڵی تایبه‌ت به‌ جێبه‌جێكردنی یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوو،ئاماژه‌ به‌ ڕاپۆرتی تیمی هاوبه‌شی وردبینی هه‌ردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و هه‌رێم له‌ ڕۆژی تایبه‌ت به‌ ئه‌نجامی چاودێری و وردبینی ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشین و سوودمه‌ندانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ هه‌رێم.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ پشتبه‌ست به‌ بریاره‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م فه‌رمانه‌ وه‌زارییه‌ی بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كان په‌خشكردووه‌ و به‌ پێی فه‌رمانه‌كه‌ ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كه‌ ئێستا خانه‌نشین ده‌بن به‌ پێی یاسای ڕاژه‌ و خانه‌نشینی سه‌ربازی ژماره‌(3)ی ساڵی 2010 خانه‌نشین ده‌كرێن.

ئەمەی خوارەوەش دەقی فەرمانی وەزاری ژمارە(1470) کە خۆی لە هەشت خاڵ دەبینێتەوە:


PM:06:22:26/01/2025








ئه‌م بابه‌ته 7568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت