لە شەڕی نێوان چەند گەنجێکدا لە رانیە کەسێک کوژرا و سێی دیکەش برینداربوون


وێستگەنیوز_

بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزیی نێوان چەند گەنجێک لە رانیە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ کەسێک کوژرا و سێی دیکەش بریندار بوون.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 26ـی 1ـی 2025 نزیکەی کاتژمێر 01:00 بەرەبەیان لە رانیە شەڕ لەنێوان چەند گەنجێک روویدا و بەهۆی بەکارهێنانی چەک و تەقەکردن، کەسێک کوژرا و سێی دیکەش بریندارن.'
 
گەنجەکەی کوژراوە ناوی ژیناڵ ئیبراهیمە و تەمەنی 22 ساڵە.

بە وتەی مستەفا رەسوڵ، بەڕێوەبەری پۆلیسی راپەڕین، یەکێک لە بریندارەکان "بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراوە."
 
هەتاوەکو ئێستا پۆلیس هۆکاری شەڕەکەی رانەگەیاندووە، بەڵام دەوترێت "بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی بووە."


AM:09:18:26/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 2480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت