رێباز حەملان: تیمی تەكنیكی وەزارەتی دارای عێراق و هەرێم لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکەن
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق سەردانی تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی فیدراڵی کرد کە بە هاوبەشی لەگەڵ تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێم و یەکەی ژمێریاری وەزارەتەکان و خانەنشینی سەربازی و مەدەنی لە ئامادەکاری لیستی مووچەی مانگی یەک و ئامادەکاری رێکخستنی لیستی مووچەی خانەنشینانن.
رێباز حەملان، بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، "ئێوارەی ئەمرۆ شەممە لە هەولێر سەردانی تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی فیدراڵم کرد کە بە هاوبەشی لەگەڵ تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێم و یەکەی ژمێریاری وەزارەتەکان و خانەنشینی سەربازی و مەدەنی لە ئامادەکاری لیستی مووچەی مانگی یەک و ئامادەکاری رێکخستنی لیستی مووچەی خانەنشینانن بە پێی یاسای هاوتاکراوی بەرکار".
ئاماژەی بەوەشکرد، "دەستخۆشی و سوپاسمان لە هەمووان کرد و پشتیوانیمان بۆ دووپاتکردنەوە بۆ ئەوەی کارەکان بەزووی جێبەجێ ببن تا ناوەراستی ئەم هەفتەیە وەفدی باڵای هەرێم بگەرێنەوە بەغدا و ئالیەتی کارکردن و سەرفکردنی مووچە بۆ ساڵی 2025 بچێتە بواری جێبەجێکردن".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "تیمە تەکنیکییەکانی حکومەتی هەرێم رۆژانە تا شەوی درەنگ بەردەوام کاردەکەن هەموو داواکاری و تێبینییەکانی وەزارەتی دارایی فیدراڵی دەخەنە بەردەم نوێنەرانی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ تەدقیق و پەسەندکردنی بە پێی ئەو رێنمایی و یاسا کارپێکراوانەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ لەسەری دەروات".
رێباز حەملان وتیشی، "حکومەتی هەرێم ئیلتیزامەکانی لەسەریەتی جێبەجێدەکات لە پێناو دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران و بەدەستهێنانی مافە داراییەکانی هەرێم بە پێی یاسای بودجەی 2025 و ئەو تەخسیسەی بۆی دیاریکراوە".
PM:06:09:25/01/2025
ئهم بابهته 14312
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت