وه‌زاره‌تی‌ كاره‌بای‌ هه‌رێم: بارودۆخی كاره‌با ئاسایی بووه‌وه‌


وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی‌ كاره‌بای‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ بڕی كاره‌بای به‌رهه‌مهاتوو گه‌یشته‌وه‌ 3700 مێگاوات و بارودۆخی كاره‌با ئاسایی بووه‌وه‌.

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تی‌ كاره‌بای‌ هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی‌ بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌ كه‌ "ئاگاداری هاوبه‌شانی كاره‌با ده‌كه‌ینه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی دروستبوونی كێشه‌ی گواستنه‌وه‌ی غازی (LPG) له‌ وێستگه‌ی غازی كۆرمۆر گرفت دروستبوو، به‌هۆیه‌وه‌ كۆمپانیای (داناغاز ) ناچار بوو به‌ دابه‌زاندنی 100 ملیۆن پێ سێ جا  و كه‌مبوونه‌وه‌ی (700) مێگاوات به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با".

وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با ده‌ڵێت: "له‌ ئێستاشدا بارودۆخه‌كه‌ ئاسایی بووه‌وه‌ و بڕی كاره‌بای به‌رهه‌مهاتوو گه‌یشته‌وه‌ 3700 مێگاوات".


PM:01:11:25/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 8948 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت