وه‌فدی دارایی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
جارێكی دیكه وه‌فدی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عیراق لەسەر ئەرک و پابەندییەکانی هەردوولا بۆ ساڵی 2025 وتووێژ ده‌كه‌ن.
بڕیاره سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه وه‌فدی دارایی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكات و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عیراق كۆببێته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری پێویست له‌سه‌ر ماف و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بدرێت و راسپارده‌ی پێویستیش ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بكرێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئەرک و پابەندییەکانی هەردوولا بۆ ئه‌مساڵی 2025 ده‌كرێت.
سێشه‌ممه‌ی رابردوو تیمێكی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم بوون، بۆ وردبینی لیستی موچه و شایسته داراییه‌كان و ئاماده‌كاری پێویست بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 25ی كانوونی دووه‌می 2025ه، به‌ڵام هێشتا حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی كانوونی یه‌كه‌می 2024ی دابه‌ش نه‌كردووه و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ دابه‌شكردنی دیار نییه.
پێشتریش حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی مانگه‌كانی تشرینی یه‌كه‌م 10، تشرینی دووه‌م 11، كانوونی یه‌كه‌م 12ی 2023ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی دابه‌ش نه‌كرد.
PM:12:11:25/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 9156
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت