ژمارەیەک بەرپرس و کادری پارتی بەکۆمەڵ وازیان لە پارتی هێنا


وێستگەنیوز -
ژمارەیەک بەرپرس و کادری پارتی دیموکراتی کوردستان لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە وازهێنانی خۆیان لەپارتی دیموکراتی کوردستان بڵاوکردەوە و کۆنفرانسی ڕێکخستەنەکانی کەرکوک - گەرمانیان ڕەتکردەوە.


دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو کۆنفرانسی کەرکوک - گەرمیانی پارتی بەڕێوە چوو، جەلال حەمە موڕاد ئەگەرچی لەناوچەی یەک بەدەنگی خۆی دەرچوو، بەڵام بەهۆکاری ئەوەی کۆنفرانسەکە " شکستی هیناوە" دەستی لەپارتی دیموکراتی کوردستان کێشایەوە.

بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز بەرپرسی ناوچەی پردێ، بەناوی کوران قەیە باشی، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە پارتی کردووە.

لەلایەکی ترەوە هەردوو کوڕ و کچەکەی مەلا حەکیم سەید عەلی بەناوەکانی: سوهام مەلا حەکیم بەرپرسی بەشی یاسا لەمەکتەبی ڕێکخستنی کەرکوک -گەرمیان و کارگێڕی لق . ناسر مەلا حەکیم ئەندامی مەکتەب لەبەشی پەیوەندییە گشتییەکانی کەرکوک و لەڕێگەی نامەیەکەوە وازهێنانی خۆیان و بنەماڵەکەیان لە پارتی بڵاوکردەوە.

 کادرێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك وەک سەرکەوتنێک ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە کەلەکۆنفرانسەکەدا "کوێخاکان هاتریکیان کردووە".

بەڵام سەید یوسف کە کادری پارتییە وەڵامی داوەتەوە بۆی نوسیوە " کۆنفرانسی کوڕو باوکەکان بوو، چونکە تەنها کوڕەکانی خۆیان هێناوەتە پێشەوە.. دوای 79  ساڵ خەباتی پارتی کۆمەڵێک منداڵ بوون بە بەرپرس".

هاوکات ڕەدوان ئەلزەندی کادری پارتی، لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک  وازهێنانی خۆی ڕاگەیاندووە و نوسیویەتی: "ئیتر من تەنها کوردم کەس پێم نەڵێت هەڤاڵ لێرەوە ئیعلانی دەکەم کە بێ لایەنم پارتی نیم".


AM:10:07:25/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 9588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت