لیژنەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خانەنشینی مامۆستایان پێکهێنراوە
وێستگەنیوز_
پاش ئەوەی بڕیاری خانەنشینکردنی لەدایکبوونی ساڵەکانی 1962، 1963 و 1964 درا و بەشێکی مامۆستایان رایانگەیاند، "کەرتی پەروەردە پەکی دەکەوێت"، وێستگەنیوز زانیویەتی: "لیژنەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خانەنشینی مامۆستایان پێکهێنراوە."
سەرچاوەیەک بە وێستگەنیوزی راگەیاند، لیژنەکە لە ئەندامێتی نوێنەری ئەنجومەنی وەزیران و نوێنەرانی نوسینگەی جێگری سەرۆک و وەزیران پێکدێت.
ئەو سەرجاوەیە وتیشی: ئەگەری هەیە ئالیەتێک بدۆزرێتەوە کە خانەنشینکردنی مامۆستایان بکەوێتە دوای وەرزی خوێندن.
ئەمە پاش ئەوە دێت، دوێنێ پێنجشەممە 23ـی 1ـی 2025، عومەر محەمەد، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "لە سنووری سلێمانی بەهۆی بڕیار خانەنشینکردنی لەدایکبوونی ساڵەکانی 1962، 1963 و 1964 پەکی دەکەوێت، لە 10 پەروەردە لە سنووری سلێمانی دوو هەزار 831 مامۆستا خانەنشین دەبن، کۆی گشتی پەروەردەکان 36 پەروەردەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە پێشتر مامۆستای كەم بووە، نەمان توانیووە ئەو کەمییە پڕیبكەینەوە، چونكە ئەمساڵ نە دامەزراندن هەبووە، نە وانەبێژ دەبێت، بۆیە چارەسەرکردنی ئەم بابەتە ئاسان نییە و دەبێت ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بیر لە رێگەچارەیەک بکاتەوە، ئەگەر رێگە چارەسەر نەدۆزرێتەوە کەرتی پەروەردە لە سلێمانی پەکی دەکەوێت".
بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بێت، ئەمساڵ لەدایکبووانی 1962، 1963 و 1964 لە 31ی کانونی دووەمی ئهمساڵهوه خانەنشیندەکرێن و ئەوانەشى خانهنشین دهبن.
لیژنەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خانەنشینی مامۆستایان پێکهێنراوە
وێستگەنیوز_
لیژنەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خانەنشینی مامۆستایان پێکهێنراوە.
سەرچاوەیەک بە وێستگەنیوزی راگەیاند، لیژنەکە لە ئەندامێتی نوێنەری ئەنجومەنی وەزیران و نوێنەرانی نوسینگەی جێگری سەرۆک و وەزیران پێکدێت.
ئەو سەرجاوەیە وتیشی: ئەگەری هەیە ئالیەتێک بدۆزرێتەوە کە خانەنشینکردنی مامۆستایان بکەوێتە دوای وەرزی خوێندن.
ئەمە پاش ئەوە دێت، دوێنێ پێنجشەممە 23ـی 1ـی 2025، عومەر محەمەد، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "لە سنووری سلێمانی بەهۆی بڕیار خانەنشینکردنی لەدایکبوونی ساڵەکانی 1962، 1963 و 1964 پەکی دەکەوێت، لە 10 پەروەردە لە سنووری سلێمانی دوو هەزار 831 مامۆستا خانەنشین دەبن، کۆی گشتی پەروەردەکان 36 پەروەردەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە پێشتر مامۆستای كەم بووە، نەمان توانیووە ئەو کەمییە پڕیبكەینەوە، چونكە ئەمساڵ نە دامەزراندن هەبووە، نە وانەبێژ دەبێت، بۆیە چارەسەرکردنی ئەم بابەتە ئاسان نییە و دەبێت ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بیر لە رێگەچارەیەک بکاتەوە، ئەگەر رێگە چارەسەر نەدۆزرێتەوە کەرتی پەروەردە لە سلێمانی پەکی دەکەوێت".
PM:03:00:24/01/2025
ئهم بابهته 10984
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت