شەڕ لە نێوان پەکەکە و پاسەوانی سنوور روویدا و بەهۆیەوە دوو پاسەوانی سنوور کوژران
وێستگەنیوز_
بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 24ـی 1ـی 2025، شەڕ لە نێوان پەکەکە و سەربازانی پاسەوانی سنووری عێراق لە سنووری قەزای باتیفا روویداوە و بەهۆیەوە دوو پاسەوانی سنوور کوژراون.
بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەکان، شەڕەکە کاتژمێر 9:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ روویداوە و جگە لە کوژراوەکان، پاسەوانێکیش بریندارە. تاوەکو ئێستا نازانرێت لە پەکەکە کەس کوژراوە یان نا.
شەڕەکە لە گوندەکانی سۆریا - شیلان بووە؛ ئەو دوو پاسەوانەش کە کوژراون هەردووکیان کوردن؛ یەکێکیان ناوی "عەلی ڕەمەزان ئیسماعیل"ـە كە خەڵکی قەزای سێمێلە و تەمەنی 40 ساڵە، ئەوەی دیکەشیان ناوی "مێهڤان ناجی میر شەرەف"ـە و دانیشتووری شاری دهۆکە و تەمەنی 41 ساڵە.یەكێکیان ناوی مێهڤان ناجییە و ئەوی دیکەشیان ناوی عەلی رەمەزانە.
بریندارەكەش ناوی بێوار جەمیل'ـەو تەمەنی 39 ساڵە. هاوکات، هێشتا وردەكاری هۆكاری روودانی پێكدادانەكە ئاشكرا نییە.
PM:01:34:24/01/2025
ئهم بابهته 2632
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت