زانکۆی راپەڕین بۆ یەکەمجار ناوی چووە ریزبەندی زانكۆكانی جیهانیی دامەزراوەی تایمزی بەریتانیا


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ هەینی 24ـی 1ـی 2025، زانکۆی ڕاپەڕین رایگەیاند، لە درێژەی سەركەوتن و بەرەوپێشچوونەكانیدا بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا بەپلەی "Reporter” لە ڕیزبەندی زانکۆکانی جیهانی تایمزی بەریتانی (Times Higher Education World University Rankings 2025)  تۆماركراو خرایە ڕیزبەندیەکەوە بۆ ساڵی 2025.

ڕاگەیاندنی زانکۆی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشداوە، لە ساڵی پێشودا زانکۆی ڕاپەرین وەک ریپۆرتەر لە دامەزراوەی تایمز (Times Higher Education) دا بەشداریکردووە و بەپلەی "Reporter” لە ڕیزبەندی زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی (Times Higher Education Arab University Rankings 2024) دا خراوەتە ڕیزبەندیەکەوە، ئەمساڵیش لەریزبەندی جیهانی تایمزی بەریتانی بەهەما پلە قبوڵكراوە.

زانکۆی ڕاپەڕین باس لەوەشدەکات: ناوی زانکۆکەیان لە وەشانی 2025ـی ریزبەندی جیهانی تایمزی بەریتانی بەفەرمی ئاماژەی پێدراوە.

لە بڵاوکراوەکەی زانکۆی ڕاپەڕیندا هاتووە، ساڵی ڕابردوو دەزگای (Times Higher Education) لە ڕێکەوتی ( 12/6/2024)/( ڕیزبەندی (Impact Ranking)ـی راگەیاند كە جۆرێكی دیكەی رانكی تایمزی بەریتانییە و بۆ یەکەمجار زانکۆی راپەڕین توانی ئاستی یەكەم و بەرزترین ئاستی زانكۆكانی كوردستان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان تۆماربكات و لەسەر ئاستی عێراقیش لەریزبەندی شەشەم بەرزترین زانكۆدا بوو.

زانکۆی ڕاپەڕین دەشڵێت: چونە ناو ڕیزبەندیە جیهانیەکان بایەخێکی گرینگی بۆ زانکۆمان هەیە، دەرکەوتن و پێگەی زانکۆمان لە ئاستی نێودەوڵەتی زۆر زیاتر بەدەردەخات و تۆکمەتری دەکا و هەروەها لەلایەکی ترەوە ئاستی توێژینەوە و کوالێتی فێرکردن و کاریگەری زانکۆمان لەسەر کۆمەڵگا باشتر دەردەکەوێت. 

Times Higher Education World University Rankings دامەزراوەیەکی بەریتانییە و لە ساڵی 2024ەوە کاردەکات بۆ بڵاوکردنەوەی ڕیزبەندی باشترین زانکۆکان لە تەواوی دونیادا وداتای متمانەپێکراوی لە شێوازی کارکردنیان بڵاودەکاتەوە.


PM:01:21:24/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو