کەشناسیی کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ هەینی 24ـی 1ـی 2025، بەشی پێشبینی کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە.

کەشی پێشبێنیکراوی ئەمڕۆ هەینی ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و پلەکانی گەرماش، نزیک دەبنەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

ڕاشیگەیاندووە، بۆ سبەینێ شەممە، 25ـی کانوونی دووەم، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و  پلەکانی گەرماش، بە نزیکەیی 1-2 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 15 پلەى سیلیزى 

سلێمانی: 13پلەى سیلیزى

دهۆک: 16 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 17 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 14 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 19 پلەى سیلیزى


AM:11:03:24/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 5328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو