شەفافیەت: داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 18 ملیار و 126 ملیۆن دینار بووە


وێستگەنیوز_

ماڵپەڕی شەفافیەت دەڵێت: داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 18 ملیار و 126 ملیۆن دینار بووە.

ئەمڕۆ هەینی 24ـی 1ـی 2025، ماڵپەڕەکە کە بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیانە، بەم  جۆرە داهاتەکانی بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایکردووە، داهاتی هەفتەی رابردوو بڕی 18 ملیار و 126 ملیۆن و 788 هەزار و 579 دینار بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، داهاتەکان بەجۆرێكە كە 87%ـی بەشێوەی نەختینەیە و 13%ـی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و ئەوەی دەمێنێتەوە بەشێوەی مقاسەیە.


AM:10:57:24/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 1352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو