لە زاخۆ پێنج کەس بە چەقۆ هێرشیان کردە سەر کەسێک و کوشتیان
وێستگەنیوز_
لە زاخۆ پێنج کەس بە چەقۆ هێرشیان کردە سەر کەسێک و کوشتیان. بەهۆی رووداوەکەوە، دوو کەس دەستگیر کراون.
رووداوەکە کاتژمێر 11:43 خولەکی شەوی دوێنێ پێنجشەممە، 23ـی 1ـی 2025 لە سەنتەری شاری زاخۆ روویداوە. ئەو کەسەی کوژراوە ناوی (ئـ. س. ع)ـە و کوڕێکیشی لەگەڵ بووە و بە سووکی بریندار بووە.
ئەمیر عەلی، وتەبێژی تەندروستیی زاخۆ رایگەیاندووە، کەسەکە لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە. دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی زاخۆ، تەرمەکەی رەوانەی دادپزیشکی شارەکە کراوە. دوای پشکنین و توێکاری، دەرکەوتووە هەشت چەقۆ بەر لەشی کەوتوون. دواتر تەرمەکەی رادەستی خانەوادەکەی کرا و بەخاک سپێردرا.
موقەدەم ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ دەڵێت، هێرشکارەکان پێنج کەس بوون، دووانیان دەستگیر کراون، یەکێکیان بریندارە، رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک کراوە و چارەسەر وەردەگرێت.
پۆلیسی زاخۆ لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، کوژراوەکە تەمەنی 35 ساڵە و بە بڕیاری دادوەر، بە پێی بەندی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.
AM:09:18:24/01/2025
ئهم بابهته 1104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت