لە جەنگى نێوان ئیسرائیل و حەماسدا زیاتر لە 14 هەزار و 500 منداڵ کوژراون
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ هەینی 24ـی 1ـی 2025، رێکخراوی فریاگوزاریی و کار بۆ ئاوارە و پەنابەرانی فەڵەستین (ئۆنروا)ـى سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، لە جەنگى نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەى حەماسدا، زیاتر لە 14 هەزار و 500 منداڵ کوژراون.
رێکخراوەکە ئامارێکى لەبارەى داڕمانى کەرتى پەروەردە لە غەززە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، بەهۆى شەڕەکەوە نزیکەی 660 هەزار منداڵ لە خوێندن بێبەشبوون و 88%ـی قوتابخانەکانیش زیانیان بەرکەوتووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کەرتی غەززە، دەستڕاگەیشتن بە چالاکییەکانی پشتگیریی فێربوون، کات بەسەربردن و تەندروستیی دەروونیی دابین دەکات و لەڕێگەی 86 شوێنی فێربوونی کاتییەوە، زیاتر لە 18 هەزار منداڵ دەخاتەوە بەر خوێندن.
سەرباری راگەیاندنی ئاگربەست، بەڵام لە سەرەتای جەنگەکەوە بەهۆی شەڕی حەماس و لەشکرکێشیی و بۆردوومانەکانى سوپاى ئیسرائیلەوە بۆسەر کەرتى غەززە، 47 هەزار و 283 کەس کوژران و زیاتر لە 111 هەزارى دیکەش برینداربوون.
AM:09:13:24/01/2025
ئهم بابهته 916
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت