سەرۆکی حزبی کڵپەی نیشتیمانی کوردستان: پارتی و تورکمانەکان دەیانەوێت رێگربن لە پارێزگاری کەرکوک کە کوردە


وێستگەنیوز-

کارۆخ سەید رزگار، سەرۆکی حزبی کڵپەی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند، "رێکەوتنی هۆتێل ڕەشید لە بەغدادی پایتەخت بۆ دانانی پارێزگاری کەرکوک لە کوتەلەی براوەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاری کەرکوک، هەڵتەکاندنی ڕێکەوتنی ئەنقەرەی پایتەختیی تورکیابو کە لەسێ ساڵیی ڕابردوودا لەبەینی ڕاکان جبووری و پارتی و خەمیس خەنجەر و تورکمانەکانی کەرکوک کرا، بۆ دانانی پارێزگارێکی تورکمان، بەڵام یەکێتی نیشتیمانی کوردستان توانی ئەم مووئامەرەیەی رێکەوتنەی کە لە کورد دەکرا هەڵبوەشێنێتەوە".


ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێستاش لە ڕێگەی بارەگای حزب پارتی و تورکمانەکان دەیانەوێت ڕێگربن لە پارێزگاری کەرکوک کە کوردە وەلە پشکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە، دەیانەوێت ئاستەنگ بۆ کارووباری سیاسی و یاسایی ئیداری لەو شارە درووستکەن، ئەگەرچی دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری کۆتایدا و ئەو پرسە بەیاسایی یەکلابوەتەوە کە هیچ کێشەیەکی یاسایی نییە".

وتیشی، "ئێمەش وەک حزبی کڵپەی نیشتیمانی کوردستان کە بەژداریمان لەپرۆسەی هەڵبژادن کاندیدمان هەبوو هەستمان کرد بە مەترسیی قۆناغەکە کاندیدەکانمان کشاندەوە چووینە پاڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەنگماندا بە کاندیدەکانی یەکيتی نیشتیمانی کوردستان لە پێناو یەکڕیزی کورد، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ دەبینرێت لە پارتی دیموکراتی کوردستان خزمەت کردنە بە ئەجندایەی عقلیمی".


AM:12:12:24/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 2156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت