سودانی بۆ شاسوار عەبدولواحید: ئەمساڵ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێردرێت و مەترسی لەسەر نییە
وێستگەنیوز-
نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی کانونی دووەمی 2024، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاسوارعەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ئۆفیسی تایبەتی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە بەغدا کۆبوونەوە.
بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بێت، لە کۆبوونەوەکەدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و دۆخی سیاسی هەرێم و عێراق و دوایین پێشهاتە سیاسییەکان تاوتوێکرا.
بەپێ راگەیەندراوی نەوەی نوێ بێت لە دانیشتنەکەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لەوە کرد، "ئەمساڵ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێردرێت و مەترسی لەسەر نییە، هەروەها باسی هەموو ئەو رێگری و کۆسپانە کرا کە لەبەردەم ناردنی مووچەدا هەیە و مانگانە دەبێتە هۆی دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆران".
هەر بەپێی راگەیەندراوەکەی نەوەی نوێ بێت شاسوار عەبدولواحید بە سەرۆک وەزیرانی عێراقی راگەیاندووە، "مووچەخۆرانی هەرێم گیرۆدەی دەستی کاربەدەستانی هەرێم و دوو حزبی دەسەڵاتدارن، بۆیە حەق وایە مووچەخۆر و هاوڵاتییانی هەرێم جیابکرێنەوە لە دوو حزبی دەسەڵاتدار و رێگە نەدرێت کە مووچەخۆران و فەرمانبەران و هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان ببنە قوربانی رەفتاری هەڵەی هیچ کەس و لایەنێک".
PM:04:44:23/01/2025
ئهم بابهته 2292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت