خانەنشینبوونی لەدایکبوونی سێ ساڵ کەرتی پەروەردە پەکدەخات
وێستگەنیوز- سازگار ئەحمەد
یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، خانەنشینکردنی لەدایکبوونی ساڵەکانی 1962، 1963 و 1964 هۆکارێک دەبێت بۆ پەکخستنی کەرتی پەروەردە لە سلێمانی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی کانونی دووەمی 2025، عومەر محەمەد، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "لە سنووری سلێمانی بەهۆی بڕیار خانەنشینکردنی لەدایکبوونی ساڵەکانی 1962، 1963 و 1964 پەکی دەکەوێت، لە 10 پەروەردە لە سنووری سلێمانی دوو هەزار 831 مامۆستا خانەنشین دەبن، کۆی گشتی پەروەردەکان 36 پەروەردەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە پێشتر مامۆستای كەم بووە، نەمانتوانیووە ئەو کەمییە پڕیبكەینەوە، چونكە ئەمساڵ نە دامەزراندن هەبووە، نە وانەبێژ دەبێت، بۆیە چارەسەرکردنی ئەم بابەتە ئاسان نییە و دەبێت ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بیر لە رێگەچارەیەک بکاتەوە، ئەگەر رێگە چارەسەر نەدۆزرێتەوە کەرتی پەروەردە لە سلێمانی پەکی دەکەوێت".
بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بێت، ئەمساڵ لەدایکبووانی 1962، 1963 و 1964 لە 31ی کانونی دووەمی ئهمساڵهوه خانەنشیندەکرێن و ئەوانەشى خانهنشین دهبن
PM:04:26:23/01/2025
ئهم بابهته 2412
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت