توێژێکی هەرێمی کوردستان 18 مووچە پێکەوە وەردەگرن


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ زیاتر لە 35 هەزار فەرمانبەری هەرێمی کوردستان خانەنشین دەکرێن، ئەو کەسانەشی کە خزمەتیان 25 ساڵە 12 مووچە پێکەوە وەردەگرن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە دەست وێستگەنیوز کەوتووە، ئەمڕۆ 35 هەزار فەرمانبەری هەرێمی کوردستان خانەنشین دەکرێن.

ماوەی دوو ڕۆژە، بەشی کارگێڕی سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان راسپێردراون بە ئامادەکردن و رێکخستنی لیستی ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشین دەکرێن.

بەپێی ڕێکارەکان، ئەمساڵ لەدایکبووانی ساڵەکانی 1962،1963،1964 لەگەڵ لەدایکبووانی مانگی یەکی ساڵی 1965 کە تەمەنیان 60 ساڵە خانەنشین دەکرێن.

هەرێمی کوردستان وەک پابەندبوون بە بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق، یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی ژمارە (9)ـی هەمواركراوی ساڵی 2014 بەکاردەهێنێت. 

سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رۆژی 15ی کانوونی دووەمی 2025 لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، پاڵپشت بە رێكارەكانی ئەو یاسایە بڕیاریداوە، تەمەنی خانەنشینیی لە 63 ساڵەوە بۆ 60 ساڵی كەم بکرێتەوە. 

بەپێی یاسای خانەنشینی عێراق کە هەرێمی کوردستان بۆ خانەنیشینی بوونی فەرمانبەران بەکاریدەهینێت، هەر فەرمانبەرێک لە کاتی خانەنشینیدا ئەگەر 25 ساڵ خزمەتی هەبێت، 12 مووچە وەک پاداشتی ساڵانی خزمەت پێدەدرێت لەگەڵ شەش مووچەی مۆڵەتی کۆکراوە.


PM:12:03:23/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 2744 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت