بەهۆی بۆردومانی تورکیاوە لە 15 رۆژی مانگرتندا لە بەنداوی تشرین 17 مەدەنی گیانیان لەدەستداوە


وێستگەنیوز_

لە بۆردومانەكانی توركیادا بۆ سەر بەنداوی تشرین 17 هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە. هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت: لە 24 کاتژمێردا 14 چەكداری هاوپەیمانی توركیا كوژراون.

میدیاكانی رۆژئاوا دەڵێن: لە ماوەی 15 رۆژی مانگرتن لەسەر بەنداوی تشرین بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا 17 هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەست داوە و 92 كەسی دیكەش برینداربون.

لە لایەكی دیكەوەی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاندووە، لە ماوەی 24 کاتژمێردا و لە شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان شەڕڤانان و چەكدارانی سووری هاوپەیمانی توركیا، 14 چەكدار كوژراون.

ئاماژەی بەوەشكردوە زۆربەی ئەو چەكدارانە لە پێكدادانەكای گوندەكانی دەوروبەری مەنبج و بە درۆنی شەڕڤانان كوژراون.

هاوكات، هەسەدە ناوی حەوت شەڕڤانی هێزەكانیی بڵاوكردووەتەوە كە لە شەڕی بەرگریی لە بەنداوی تشرین و لە پێكدادانەكانی باكووری رۆژهەڵاتی سووریا گیانیان لەدەستداوە.


AM:11:57:23/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت