هه‌سه‌ده وه‌ڵامی وه‌زیری به‌رگری سوریا ده‌داته‌وه: به‌زۆر چه‌ك دانانێین
سایل ئه‌لزه‌وبه‌ع جێگری وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات
وێستگه‌نیوز-
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات وه‌ڵامی مورهه‌ف ئه‌بو قه‌سره وه‌زیری به‌رگری سوریا ده‌داته‌وه و جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه به‌زۆر چه‌ك دانانێن و له‌گه‌ڵ وتووێژدان.
ئێواره‌ی چوارشه‌ممه سایل ئه‌لزه‌وبه‌ع جێگری وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه له حه‌سه‌كه‌وه وتی: "له گه‌ڕی یه‌كه‌می دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی سوریا به خاڵی ئه‌رێنی هاتینه ده‌ره‌وه".
وتیشی: "گه‌ڕی دووه‌می دانوستانمان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی نوێی سوریا هه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "ره‌نگه بانگهێشتی ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دووه‌م دانیشتنی دانوستان له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا ئه‌نجام بدرێت".
جێگری وته‌بێژی هه‌سه‌ده جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه "به زۆر چه‌ك دانانێین"، راشیگه‌یاند كه"په‌نا بۆ چه‌كه‌كانمان نابه‌ین، تا ئه‌وكاته‌ی هێز له دژی ئێمه به‌كارنه‌هێنرێت".
ئه‌م لێدوانه‌ی جێگری وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له وه‌ڵامی لێدوانێكی مورهه‌ف ئه‌بو قه‌سره وه‌زیری به‌رگری سوریا دێت كه له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس له دیمه‌شق، له‌نێویاندا په‌یامنێری ئاژانسی فرانس پرێس، وتبووی: "ده‌رگای دانوستان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له ئێستادا كراوه‌یه و ئه‌گه‌ر ناچار بین هێز به‌كاربهێنین، ئاماده ده‌بین".
PM:11:36:22/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 1716
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت