د. جەمال كۆچه‌ر: هه‌رێم ئاماده‌یه‌ به‌مه‌رج داهات راده‌ستی‌ به‌غدا بكات


وێستگه‌نیوز-
د. جەمال كۆچه‌ر ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی په‌رله‌مانی‌ عێراق رایگه‌یاند كه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاماده‌یه‌ داهات راده‌ست بكات به‌و مه‌رجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ عێراق ته‌واوی‌ شایسته‌ داراییه‌كانی‌ بنێرێت.


د. جەمال كۆچه‌ر كه‌ له‌سه‌ر فراكسیۆنی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانه‌، بۆ میدیای‌ حزبه‌كه‌ی‌ وتی‌: "پێویسته‌ شه‌ڕی ئه‌وه‌ بكه‌ین به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌بوڵ‌ نه‌كه‌ین بابه‌تی مووچه‌كانی هه‌رێم بۆ ساڵی 2025 وه‌كو ساڵی 2024 بێت.

وتیشی‌: "ده‌بێت هه‌رێم تێكڕای‌ مووچه‌ی‌ مووچه‌خۆران دیاری‌ بكات نه‌وه‌ك مانگانه‌ جیاواز بێت".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ راشیگه‌یاند كه‌ "هه‌رێم ئاماده‌یه‌ داهات راده‌ست بكات ئه‌گه‌ر به‌غدا شایسته‌ داراییه‌كانی‌ هه‌رێم بنێرێت".


PM:10:28:22/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 6276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت