سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆبووه‌وه
        
                
        
        
        
          وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێریان تاووتوێكرد.
	
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1/22 مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له داڤۆس، له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس كۆبووه‌وه .
	
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "دۆخی گشتیی عێراق و كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان تاووتوێكرا و جه‌خت له ڕێزگرتن له مافه ده‌ستووری و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه".
	
لای خۆیه‌وه مه‌سرور بارزانی ستایشی هه‌وڵه‌كانی د. محه‌مه‌د ئهلحهسسان، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی UN و به‌رپرسی (یوونامی) له عێراق كرد به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و پاراستنی ئاشتی و سه‌قامگیریی عێراق.
	
راشگه‌یه‌ندراوه كه گۆڕانكارییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاگربه‌ستی غه‌ززه و به تایبه‌تی دۆخی سوریا، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه بوو. هه‌ردوولا هاوڕابوون له سه‌ر گرنگیی به‌رده‌وامبوونی ئاگربه‌ست له كه‌رتی غه‌ززه و پشتیوانیكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌پێناو پاراستنی ئاشتی و ئارامیی له سوریا.
        
        
PM:08:57:22/01/2025 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									2196
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت