وه‌زیری به‌رگری سوریا ئاماژه به به‌كارهێنانی 'هێز' له دژی كورد ده‌كات
مورهه‌ف ئه‌بو قه‌سره وه‌زیری به‌رگری سوریا
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مورهه‌ف ئه‌بو قه‌سره وه‌زیری به‌رگری سوریا، دووپاتی كرده‌وه كه ئیداره‌ی نوێ كه به‌ڵێنی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان و تێكه‌ڵكردنیان له‌ناو سوپای یه‌كگرتوودا داوه، له‌گه‌ڵ هێزه كوردییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌كانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته دانوستان ده‌كات، به‌ڵام "گه‌ر پێویست بكات، په‌نا بۆ هێز ده‌به‌ین".
له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس له دیمه‌شق، له‌نێویاندا په‌یامنێری ئاژانسی فرانس پرێس، ئه‌بو قه‌سره وتی: "ده‌رگای دانوستان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات-كه كورد بڕبڕه‌ی پشتی پێكده‌هێنن- له ئێستادا كراوه‌یه و ئه‌گه‌ر ناچار بین هێز به‌كاربهێنین، ئاماده ده‌بین".
وه‌زیری به‌رگری سوریا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه " تا ئه‌مڕۆ دیدگاكه له دانوستان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات روون نییه".
دوابه‌دوای رووخانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه به سه‌رۆكایه‌تیی ده‌سته‌ی ته‌حریری شام له 8ی كانوونی یه‌كه‌می رابردوودا، ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێ رایانگه‌یاند كه گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ "هه‌موو گرووپه چه‌كداره‌كان" به ئامانجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان و یه‌كخستنیان له ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی به‌رگری. به‌ڵام ڕێككه‌وتنه‌كه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ناگرێته‌وه، كه كورده‌كان بڕبڕه‌ی پشتی پێكده‌هێنن و له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پاڵپشتی ده‌كرێت و ناوچه‌یه‌كی فراوانی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته كۆنتڕۆڵكردووه.
كۆتایی مانگی ڕابردوو، ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع، سه‌رۆكی ئیداره‌ی نوێی سوریا، له‌گه‌ڵ شاندێكی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كۆبووه‌وه، به وته‌ی به‌رپرسێكی ئاگادار له كۆبوونه‌وه‌كه، گفتوگۆكان "ئه‌رێنی” بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه كۆبوونه‌وه‌كه "كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی بووه بۆ دانانی بناغه‌ی گفتوگۆی داهاتوو"، وتیشی: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی كۆبوونه‌وه‌كان بۆ گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتنه‌كانی داهاتوو".
ئه‌بو قه‌سره جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "هه‌سه‌ده ناتوانێ وه‌ك ئۆرگانێك بچێته ناو وه‌زاره‌تی به‌رگری، چونكه ئه‌وه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ناكات".
راشیگه‌یاند كه "پێویسته هه‌موو گرووپه چه‌كداره‌كان به‌ره‌و دامه‌زراوه‌یی هه‌نگاو بنێن، له‌نێویاندا ده‌سته‌ی ته‌حریری شام".
PM:07:15:22/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 2904
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت