كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می شاندی ده‌م پارتی له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان كۆتایی هات


وێستگه‌نیوز-
دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی شاندی پارتی یه‌كسانی و دیموكراسیی گه‌لان "ده‌م پارتی‌" له‌گه‌ڵ‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان له‌ ئیمڕاڵی كۆتایی هات و بڕیاره‌ راگه‌یه‌ندراوێك له‌وباره‌وه‌ بڵاوبكه‌نه‌وه‌.


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22ـی كانوونی دووه‌می 2025 شاندی پارتی یه‌كسانی و دیموكراسیی گه‌لان گه‌یشتنه‌ دوورگه‌ی ئیمڕاڵی و له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه‌ بۆ دووه‌م جار كۆبوونه‌وه‌.

شاندی ئه‌مجاره‌ی ده‌م پارتی پێكهاتبوون له‌ په‌روین بوڵدان و سره‌ی سوره‌ییا ئۆنده‌ر، په‌رله‌مانتارانی ده‌م پارتی.

، دیداره‌كه‌ 4 كاتژمێری خایه‌ند و هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بڵاونه‌كرایه‌وه‌.

بڕیاریشه‌ سبه‌ینێ‌ پێنجشه‌ممه‌ شانده‌كه‌ی‌ ده‌م پارتی‌ ڕاگەیاندراوێک ده‌رباره‌ی‌ دیداره‌كه‌ بڵاوبكه‌نه‌وه‌.

  یه‌كه‌م سه‌ردان و دیداری شاندی ده‌م پارتی و عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له‌ 28ـی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو بوو، دوای ئه‌و سه‌ردانه‌ راگه‌یه‌ندراوێكی 7 خاڵی بڵاوكرایه‌وه‌.


PM:06:41:22/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 1108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو