"هه‌ر كارگه‌یه‌ك ره‌چاوی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی كرێكار نه‌كات، داده‌خرێت"


وێستگه‌نیوز -
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان چاودێری ره‌وشی كرێكار له‌ شوێنی كار ده‌كات و گرنگی به‌ لایه‌نی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی ده‌دات و بڕیاری‌ دا هه‌ر كارگه‌یه‌ك ره‌چاوی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی كرێكار نه‌كات، دابخرێت.

سه‌بریه‌ عه‌زیز سه‌رۆكی لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی كرێكار له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: "ئه‌و لیژنه‌یه‌ پێكهاتووه‌ له‌ نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و رۆژانه‌ چاودێری ره‌وشی كرێكار ده‌كات له‌ هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كاری تێدا ده‌كرێت. به‌تایبه‌ت لێپێچینه‌وه‌ له‌لایه‌نی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی ده‌كات، پێویسته‌ له‌ كارگه‌و شوێنكاره‌كاندا هه‌موو رێكارێك بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی كرێكار بگیرێته‌به‌ر و ره‌چاوی لایه‌نی ته‌ندروستیش بكرێت".

وتیشی: "له‌ شوێنی مانه‌وه‌و  پشودان و نانخواردنی كرێكاراندا رێگه‌ نادرێت كه‌مته‌رخه‌می بكرێت و ره‌چاوی رێنماییه‌كان نه‌كرێت".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی كرێكار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ "هه‌ر كرێكارێك گله‌یی له‌ شوێنی مانه‌وه‌و نانخواردنی هه‌بوو، یان ماوه‌ی زیاتر كاری پێكرا، یان ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆنه‌كرا، ده‌توانێت په‌یوه‌ندی به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ بكات و به‌دواداچون بۆ سكاڵاكه‌ی ده‌كرێت".

وتیشی‌: "هه‌ر كۆمپانیا، یان كارگه‌ و شوێنكارێك پێشێلی مافه‌ یاساییه‌كانی كرێكاران بكات سزا ده‌درێت، به‌ سزای ماددی قورس، یان داخستنی شوێنه‌كه‌".


PM:05:59:22/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو