تۆڕی هاوپەیمانی19: ئەو هەڵسوکەوتەی بەرامبەر عەلی حەمە ساڵح ئەنجامدرا فشار و هەڕەشەیە
ویستگەنیوز_
تۆڕی هاوپەیمانی19 لەبارەی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانتار عەلی حەمە ساڵح، لە بڵاوکراوەیەکیدا رایگەیاند، "ئەو هەڵسوکەوتەی بەرامبەر پەرلەمانتار عەلی حەمە ساڵح ئەنجامدرا فشار و هەڕەشەیە."
ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ی کانوونی دووەمی 2025 تۆڕی هاوپەیمانی19 لە بڵاوکراوەیەکیدا لەبارەی هێرشەکەی ئەمڕۆی سەر كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی رەوتی هەڵوێست رایگەیاند، "بەردەم دەرگای پەرلەمان شوێنی ناڕەزایەتی، گردبونەوەو و خۆپیشاندان و هەر شێوازێكی تری دەربڕینی ئاشتیانەیە، نابێت هیچ هاوڵاتییەكی هەرێمی كوردستان لەم مافە بێبەش بكرێت، گەر بێبەشكرا ئەوە ماڵی گەل نامێنێت."
ئەماژەی بەوەشکرد، "بەڵام ئەو ئازادییە، رەها نییە بە تایبەت كاتێك سنوری ئازادی ئەویدی ببەزێنیت، یان هەرشێوازێكی تری رێگری بۆ "ئەویدی جیاواز" لە دەربڕینیدا دروستبكات."
وتیشی، "عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی رەوتی هەڵوێست كۆنگرەی رۆژنامەوانی هەبوو، دەكرا ئەو كەسەی قسەكانی پێبڕی بوەستێت تا پەرلەمانتارەكە قسەكانی تەواو بكات و پاشان لە هەمان كۆنگرەی رۆژنامەگەری بیروبۆچوونی خۆی بخاتە روو، بۆیە ئەو هەڵسوكەوتەی بەرامبەر عەلی حەمە ساڵح ئەنجامدرا فشارو هەرەشەی پێوە دیار بوو، قبوڵكراو نییە."
ئەوەش لە کاتیكدایە، تۆڕی هاوپەیمانی19 لە نیسانی ساڵی 2024 دامەزراوە، پێك دێت لە كۆمەڵێك داكۆكیكارانی مافەكانی مرۆڤ، رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، دامەزراوەكانی میدیا، لە هەرێمی كوردستان، هەروەها كاردەكات، بۆ چاودێری و بەرەوپێشبردن و پاراستنی ئازادی ڕادەربڕین، ناوی تۆڕەكە لە بەندی 19 لە جاڕنامەی گەردوونی مافی مرڤەوە وەریگیراوە.
PM:02:34:22/01/2025
ئهم بابهته 1184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت