فراکسیۆنی یەکگرتوو: وەك ئۆپۆزیسیۆنێكی كارا دەمێنینەوە و بەشداریی حکومەت ناکەین


وێستگەنیوز_

فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "وەك ئۆپۆزیسیۆنێكی كارا دەمێنینەوە و بەشداریی حکومەت ناکەین".

مستەفا عەبدوڵڵا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێشتر هەڵوێستی خۆیان روون و ئاشكرا بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان و تەواوی حزبە سیاسییەكان راگەیاندووە و وەك ئۆپۆزیسیۆنێكی كارا دەمێننەوە و بەشداریی حکومەت ناکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەهیچ شێوەیەك بەشداری لە پێكهێنانی حكومەت ناكەین و ئێمە بڕیارمانداوە و لەو بڕوایەشداین كە پەرلەمانی كوردستان پێویستی بە ئۆپۆزیسیۆنێكی كارا هەیە و ئێمە بەشداری لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەلەمانی كوردستان دەكەین".

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو دەستپێشخەرییەی كە سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ باسی لێوەكرد زۆر ناواقیعییە و بەو شێوازە نییە كە ئەو باسی لێوەدەكات، پێشنیارەکەی قابیلی وەڵامدانەوە نەبوو، چونکە چەند دەلیلێک هەبوو لەسەر ناجددیی بوونی پێشنیارەکە.


PM:12:55:22/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 912 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو