سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی کوردستان دەستی لە کار کێشایەوە
وێستگەنیوز_
محەممەد سلێمان، سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە دەستبەرداری پۆستی سەرۆکی کاتیی پەرلەمان دەبێت.
محەممەد سلێمان بەتەمەنترین پەرلەمانتاری ئەم خولە نوێیەی پەرلەمانی کوردستانە، هەر بۆیە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ، لە یەکەم دانیشتن دا سەرۆکایەتیی پەرلەمانی پێدرا، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی ڕەهای ئامادەبووان، کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ـی 1ـی 2025ـی پەرلەمانی کوردستان هەڵگیرا؛ چونکە تەنها 26 پەرلەمانتار ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
دوای هەڵگرتنی کۆبوونەوەکە، محەممەد سلێمان، سەرۆکی کاتیی پەرلەمان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وەک ناڕازەیەتییەک لە بەرامبەر هەڵنەبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی، دەستبەرداری پۆستە کاتییەکەی بوو.
بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانیش، ئەگەر بەتەمەنترین پەرلەمانتار بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران، دەستبەرداری پۆستی سەرۆکی کاتیی پەرلەمان بوو، دووەم بەتەمەنترین پەرلەمانتار سەرۆکایەتیی دانیشتنەکان دەکات تاوەکو دەستەی سەرۆکایەتی هەڵدەبژێردرێت. بەم پێیەش، لەم خۆلەی پەرلەماندا؛ ئازاد محەممەد ئەمین، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی دەبێتە سەرۆکی کاتیی پەرلەمان.
PM:12:51:22/01/2025
ئهم بابهته 736
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت