کەشناسی: سبەی بەفر و باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
وێستگەنیوز_
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی لە ناوچە شاخاوی و سنوورییەکان بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە 22ـی 1ـی 2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور و پاشان بۆ نیمچەهەور دەگۆرێت لە شەودا، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ کەمێک بەرزدەبێتەوە.
هەروەها "سبەی پێنجشەممە 23ـی 1ـی 2025، ، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت بەگشتی، لەئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو بەتایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرز و سنوورییەکان لەگەڵ دابارینی کەمێک بەفر و نمەباران لەسەر ئەو ناوچە سنوورییانە، بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ پلەی گەرمی کەمێک نزمدەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 10 پلەى سیلیزى
دهۆک: 13 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 14 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 11 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 1 پلەى سیلیزى
سۆران: 10 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 17 پلەى سیلیزى
AM:11:35:22/01/2025
ئهم بابهته 1148
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت