ئەردۆغان: لەگەڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌ ئه‌منییه‌كانمان تاوتوێ کرد


وێستگەنیوز_

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا له‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیدا پێشوازییان له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ و ژماره‌یه‌ك پرسیان تاوتوێ كردووه‌.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئەمرۆ سێشەممە 21ـی 1ـی 2025، له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا له‌ كۆشكی كۆماری پێشوازییان له مه‌سرور بارزانی،‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌ كۆشكی كۆماری له‌ ئه‌نقه‌ره‌ به‌ڕێوه‌ چوو، پرسه‌ ئه‌منییه‌كان و سه‌رجه‌م ئه‌و پرس و بابه‌تانه‌ی دیكه‌ی له‌ كارنامه‌كه‌یاندا بوو، تاوتوێ كراون.

رۆژی سێشەممە، 7ـی 1ـی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردبوو، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ لەبارەی بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و تورکیا و دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتيی عێراق و ناوچەکە کرا.


PM:10:59:21/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو