پۆلیسی راپەرین دەستگیرکردنی دوو باندی قاز و کۆتر دزینی راگەیاند
وێستگەنیوز_
پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، دوو باندی دزیکردنیان لە قەزای حاجیاوا دەستگیر کردووە کە "زیاتر لە 50 قازیان دزیبوو."
ئەمرۆ سێشەممە، 21ـی 1ـی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند: "دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەک لە بنکەی پۆلیسی ماکۆک لە قەزای حاجیاوا سکاڵایان تۆمارکرد کە ژمارەیەکی زۆری پەلەوەریان لێ دزراوە، بە بڕیاری دادوەر لەلایەن بنکەی پۆلیسی ماکۆكەوە لە ماوەی کەمتر لە 48 کاتژمێردا توانرا دوو باندەکە دەستگیربکرێن، کە ژمارەیان 10 کەسە".
لە راگەیەندراوەکدا هاتووە: "دوای لێکۆڵینەوە، تۆمەتباران لەبەردەم دادوەر و پۆلیسدا دانیان بە تاوانەکانیاندا نا. دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاریدا بە راگرتنی سەرجەم تۆمەتباران بەپێی مادەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی و لێکۆڵینەوە بەردەوامە."
لەو بارەیەوە دەرو قادر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاندووە: "تۆمەتبارەکان رایانگەیاند، ماوەیەکی زۆر بوو دەستیان بە بردنی قاز و کۆتر لە شەودا کردبوو، زیاتر لە 50 قاز و چەندەها کۆتریشیان دزیبوو".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسانە "هەموو پەلەوەرەکانیان فرۆشتووە و پارەکەیان خەرج کردووە."
وتیشی، "بەشێک لە تۆمەتبارەکان پێشینەی تاوانیان هەیە، هەموویان لە رەگەزی نێرن و تەمەنیان لەنێوان 16 بۆ 25 ساڵیدایە".
PM:08:59:21/01/2025
ئهم بابهته 836
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت