سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران: مووچەی مانگی 12 نافەوتێت
وێستگەنیوز_
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، "مووچەی مانگی 12 نافەوتێت".
هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە وێبسایتی فەرمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی راگەیاندووە، "مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردووی مووچەخۆرانی هەرێم نافەوتێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "کۆبوونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەگەڵ وەفدی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ زیاتر پشتگیری لە شایستە داراییەکانی هەرێم و مووچەی خەڵکی کوردستان بوو، هاوڕاش بووین کە تیمی بەغدا و تیمی دانوستانکاری هەرێم بەردەوام گفتوگۆ لە نێوانیاندا هەبێت، بۆ ئەوەی ئەو کێشانەی لە رابردوودا هەبوون، دووبارە نەبنەوە و چارەسەری بنەڕەتییان بۆ بدۆزرێتەوە".
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی باسی لەوەشکردووە، "لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستە پرسی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان لە نێوان هەردوولادا یەکلایی بکرێتەوە".
PM:08:16:21/01/2025
ئهم بابهته 3376
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت