پەیامێک لە مه‌سعود بارزانی-یەوە
وێستگه‌نیوز-
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی به‌عس له‌شوێن خۆیه‌تی و گه‌ڕانه‌وه‌ی مافه بۆ خاوه‌نماف.
ئەمڕۆ سێشەممە، 21ی كانوونی دووه‌می 2025، پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی موڵک بۆ خاوەنە راستەقینەکانیان، پڕۆژەیاسای لێبووردنی گشتی و هەمواری یاسای باری کەسی پەسندکردن.
مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی له‌باره‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای گه‌ڕانه‌وه‌ی زه‌ویی بۆ خاوه‌نه‌كانیان له ناوچه كوردستانییه‌كان، بڵاو كرده‌وه و ئه‌مه ده‌قه‌یه‌كه‌یه‌تی:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
دوای ماوەیەکی زۆر لە ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق، سەرئەنجام ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەنگاوێكی گرنگدا دەنگی بە "پڕۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی بەعسی هەڵوەشاوە" دا كە تایبەتە بە گەڕانەوەی زەوی و زار بۆ خاوەنە ڕەسەنەكانیان. ئەو بڕیارە لەشوێن خۆیەتی و گەڕانەوەی مافە بۆ خاوەنماف، بەم بۆنەیەوە دەستخۆشی لە سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان و سەرجەم ئەو لایەنانە دەكەم كە ڕۆڵیان لە تێپەڕاندن و پەسەندكردنی ئەو پڕۆژە یاسایە هەبووە و سوپاسیان دەكەم.
هیوادارم ئەمە دەستپێكێك بێت بۆ ڕاستكردنەوەی هەموو ئەو هەڵە و ناڕاستیانە كە لەدژی بەرژەوەندیی هاووڵاتیانی عێراق بە درێژایی مێژووی دەوڵەتی عێراق ئەنجام دراوە.
مه‌سعود بارزانی
21ی كانوونی دووەمی 2025
PM:06:53:21/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 1548
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت