ئەمساڵ لەدایکبووانی سێ ساڵ خانەنشیندەکرێن


وێستگەنیوز-

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەدایکبووانی سێ ساڵ لە فەرمانبەران و کارمەندانی شارستانی و سەربازیی هێزەکانی ناوخۆ خانەنشین دەکات.


بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت کە تیادا هاتووە، "لەدایکبووانی 1962، 1963 و 1964 لە 31ی کانونی دووەمی ئه‌مساڵه‌وه‌ خانەنشیندەکرێن و ئەوانەشى خانه‌نشین ده‌بن، پێویسته‌ فۆڕمی ئەستۆپاکی پڕبکەنەوە".

هه‌روه‌ها وەک لە نووسراوەکەدا ئاماژەی پێدراوە، پێویسته‌ ناوی فەرمانبەرەکە و شوێنی کارەکەی و ئەو پێداویستی و کەلوپەلانەی لە ئەستۆیەتی دیاریبکرێن و دەبێت ئەستۆپاکیی دارایی و مووچە و رەهنی ئەگەر هەبێت دەستنیشانبکرێت.

لە بریارەکەشدا هاتووە، هەر خانوویەک، یان شوقەک بۆی بەکرێ گیرابێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا دەبێت بەرپرسی پەیوەندیدار واژۆ بکات و ئەستۆپاکیی بۆ بکات، دواتر دەستلەکارهەڵگرتنی بۆ دەکرێت و ئەوکات مامەڵەکەی دەنێردرێت بۆ فەرمانگەی خانەنشینی.



AM:11:42:21/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 3808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو