هەژماری من رێگەیەکی نوێی تۆمارکردن دەخاتە بەردەم فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی
وێستگەنیوز-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەژماری من رێگەیەکی نوێی نوێی تۆمارکردن دەخاتە بەردەم فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی.
ئەمڕۆ سێشەممە 21ی کانونی دووەمی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بە مەبەستی تۆمارکردنی سەرتاسەری لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من، لەمەودوا فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی دەتوانن لەڕیگەی پڕکردنەوەی فۆڕمێکی ئۆنلاین خۆیان تۆماربکەن و ببنە خاوەنی هەژماری بانکی".
ئاماژە بەوەکراوە، "ئەم بژاردە نوێیە بەشێکە لە هەوڵەکانی هەژماری من بۆ ئاسانکاری لە تۆمارکردنی فەرمانبەران تاوەکو بتوانن بەشێوەیەکی ئاسان و بەبێ سەردانیکیردنی بنکەکانی تۆمار خۆیان تۆماربکەن. بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە دەتوانن کلیک لێرە بکەن".
ئاماژە بەوەدراوە، "بۆ زانیاری زیاتر، پەیوەندی بە سەنتەری خزمەتگوزاری پڕۆژەی هەژماری من بکەن بە ژمارە (1991). سەنتەرەکە لە کاتژمێر 8:00 بەیانی تاوەکو 9:00 شەو بەردەستە".
AM:11:11:21/01/2025
ئهم بابهته 3980
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت