کەشناسیی هەرێم: بارانبارین کۆتایی دێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، "ئەمڕۆ سێشەممە 21ی کانونی دووەمی 2025، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ".
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی چوارشەممە 22ی کانونی دووەمی 2025، ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵەهەور و نیمچە هەور دەگۆڕێت، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1 - 2) پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 11 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 9 پلەى سیلیزى
دهۆک : 12 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 15 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 13 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 11 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 2- پلەى سیلیزى
سۆران: 5 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 17 پلەى سیلیزى
AM:11:01:21/01/2025
ئهم بابهته 3532
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت