سبه‌ینێ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بازرگانانی سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت
وێستگه‌نیوز-
بڕیاره سبه‌ینێ له شاری سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌یه‌ك بۆ كێشه‌ی بازرگانان به‌ڕێوه‌بچێت و تیایدا ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م په‌ره‌پێدان و ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه داراییه‌كانی بازرگانان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویست، گفتووگۆی له‌باره‌وه بكرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست وێستگه كه‌وتوون، سبه‌ینێ سێشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفت و كێشانه‌ی كه بازرگانه‌كانی سلێمانی به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن به‌هۆی خاوبوونه‌وه‌ی ڕاییكردنی مامه‌ڵه داراییه‌كان له بانكه‌كاندا ئه‌نجام ده‌درێت.
وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ست وێستگه كه‌وتووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتووێی كێشه و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م په‌ره‌پێدان و ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه داراییه‌كانی بازرگانان و كاسبكاران و خاوه‌ن كۆمپانیاكان ده‌كرێت و هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویست بۆیان ده‌درێت.
هاوكات بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند فایل و پرسێكی گرنگ و هه‌ستیار، په‌یوه‌ند به سێكته‌ری ئابووری و مامه‌ڵه داراییه‌كانی بازرگانان و كاسبكاران و خاوه‌ن كۆمپانیاكان، بخرێنه‌ڕوو بۆ شیكاریكردن و تاووتوێكردن و یه‌كلاكردنه‌وه‌یان و بڕیاردانی دروست له‌باره‌یانه‌وه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر داوای بازرگانانی سلێمانی و به ده‌ستپێشخه‌ری ره‌وه‌ز ئه‌حمه‌د شاه ئه‌ندامی پارله‌مانی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت و تیایدا دكتۆر ماكوان جه‌میل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكی هه‌رێم، دكتۆره نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی پارله‌مانی عێراق، به‌ڕێوه‌به‌ری لقی سلێمانی و نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م ئه‌و بانكانه‌ی مۆڵه‌تی كاركردنیان هه‌یه له‌شاره‌كه‌دا ئاماده دەبن.
PM:11:20:20/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 9320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت