راگه‌یه‌ندراوێك له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمه‌وه ده‌رباره‌ی كێشه‌ی مووچه
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم رایگه‌یاند كه شاندی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ جه‌خت له چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌نه‌وه، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "بڕیاره یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بڕیاری پێویست له‌سه‌ر ماف و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم بدرێت".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم رایگه‌یاند كه "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی 20 كانوونی دووه‌می ساڵی 2025، به‌سه‌رپه‌رشتی دكتۆر فوئاد حسێن جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئابووری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری و دكتۆر ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دكتۆر ئامانج ڕه‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دكتۆر عه‌بدول حه‌كیم خه‌سره‌و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون له‌گه‌ڵ شاندی حكومه‌تی فیدراڵ كه پێكهاتبوون له خاتوو ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق و به‌نگین ڕێكانی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی عێراق به‌ڕێوه‌چوو".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و تیمی ته‌كنیكی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌بوون، له كه‌شێكی ئیجابی و به‌رپرسیارانه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر ماف و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2025 كرا‌و و هه‌ردوولا هاوڕابوون كه هه‌موو هه‌وڵه‌كان بخرێنه‌گه‌ڕ بۆ لابردنی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌م ساڵدا".
وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت: "هاوكات داواكاریه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ناردنی ئه‌و شایستانه‌ی كه ساڵی ڕابردوو نه‌نێردراوه به‌داتا و به‌ڵگه‌ی فه‌رمی خرایه‌ڕوو و گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا".
ده‌شڵێت: "هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام بێت و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش ئه‌نجام بدرێت كه تیایدا بڕیاری پێویست له‌سه‌ر ماف و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بدرێت و ڕاسپارده‌ی پێویستیش ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بكرێت".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، "هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا تیمێكی هاوبه‌ش له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ و وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم پێكبهێنرێت و له‌سبه‌ی سێشه‌ممه‌وه تیمه‌كه له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كار بن و ئاماده‌كاری پێویست بكه‌ن بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو له‌سه‌ر ئه‌رك و پابه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا بۆ ساڵی "2025.
راشیگه‌یاند كه "هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری، له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و یه‌كگرتووی ئیسلامی و به‌شێك له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئاماده‌بووان خرایه‌ڕوو، هه‌ردوولا جه‌ختیان له پێویستی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی بۆ ئه‌م قۆناغه كرده‌وه تا به‌هاوبه‌شی داكۆكی له‌ماف و شایسته‌كانی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراق بكرێت".
PM:09:40:20/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 9672
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت