شانده‌كه‌ی هه‌رێم له به‌غدا گه‌ڕایه‌وه و ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانی دڵخۆشكه‌رن
وێستگه‌نیوز-
ئه‌و شانده‌ی هه‌رێمی كوردستان كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی مووچه و بودجه چووبوونه به‌غدا، گه‌ڕایه‌وه، په‌رله‌مانتارێكی كوردی به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌رێم و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌ڵێت: "هه‌فته‌ی داهاتوو بڕیار له‌سه‌ر مووچه‌ی مانگی 12 ده‌درێت".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ی كانوونی دووه‌می 2025 شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه پێكهاتبوون له ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی؛ ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له به‌غدا نزیكه‌ی 4 كاتژمێر له‌گه‌ڵ ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق و دوو كاتژمێریش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كۆبوونه‌وه.
سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكدا ده‌ڵێت: "گفتوگۆكان له‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی بوون: یه‌كه‌م: مووچه‌ی مانگی 12. دووه‌م: ته‌واوی مووچه و شایسته‌كانی ساڵی (2025) هه‌رێمی كوردستان و چۆنیه‌تی ڕاده‌ستكردنی نه‌وت و داهاته نانه‌وتییه‌كان".
وتیشی: "مووچه‌ی مانگی 12 هێشتا یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه و ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌نجامی سه‌ردانی هه‌فته‌ی داهاتوو شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، ئه‌وكات بڕیاری له‌باره‌وه ده‌درێت و یه‌كلاده‌بێته‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه شاندی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه كه مانگانه سه‌دا 50ی داهاتی نانه‌وتی (گومرگ و باج) كه نزیكه‌ی 80 ملیار دیناره، راده‌ست بكه‌ن. له به‌رامبه‌ردا، به‌غدا مووچه‌ی ته‌واوی 12 مانگ بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت، كه نزیكه‌ی 12 تریلیۆن دیناره".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی له‌وه‌شكرد كه "سبه‌ی هه‌مواری یاسای بودجه‌ی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له به‌رنامه‌ی په‌رله‌ماندایه. شاندی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه، ئه‌گه‌ر هه‌مواره‌كه په‌سه‌ندكرا، هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه نه‌وته‌كه‌ش راده‌ست بكات، به‌ڵام ده‌بێت ته‌واوی شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بنێردرێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر خانه‌نشینی هه‌رسێ ته‌مه‌نه‌كه كه به‌م دواییانه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری له‌باره‌وه داوه، به‌و مه‌رجه‌ی بڕیاره‌كه له 1ی كانوونی دووه‌می 2025 بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و "ده‌بێت 12 مووچه‌یان وه‌ك پاداشت بۆ دابین بكرێت، نه‌ك 6 مووچه كه هه‌رێمی كوردستان ده‌یدات” و یاسای خانه‌نشینی وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت و له‌نێو یاسای بودجه و خشته‌كانیدا جێگه‌ی بكرێته‌وه و پاره‌ی پێویستی بۆ ته‌رخان بكرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "شاندی دارایی عێراق هاتۆته هه‌ولێر و سبه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان پێكه‌وه كار ده‌كه‌ن بۆ "ئاماده‌كردنی ته‌رخانكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له شایسته‌كان، مووچه، جێبه‌جێكردنی یاسای خانه‌نشینی، سێ یه‌كه‌مه‌كان و داواكارییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كێشه‌یه‌ك دروست نه‌بێت".
سۆران عومه‌ر راشیگه‌یاند كه "بڕیاره شاندی هه‌رێمی كوردستان رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی به‌غدا بكاته‌وه. هه‌موو ئه‌و پێویستی و بڕیارانه‌ی كه شاندی هاوبه‌ش ئاماده‌ی ده‌كه‌ن، بۆ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیران به‌رزی بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندبكرێن و له‌نێو خشته‌كانی بودجه جێگه‌یان بكرێته‌وه".
PM:08:03:20/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 12444
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت