ئەدهەم بارزانی: سێ ساڵە نەیانهێشت بۆ جارێکیش دایکم ببینم و ئێستاش بۆ بەشداری لە پرسەکەی مەرجم بۆ دانراوە
وێستگەنیوز_
ئەدهەم بارزانی رایدەگەیەنێت، لەلایەن بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە "مەرج بۆ بەشداریكردنی لە پرسەی دایكیدا دانراوە."
ئەدهەم بارزانی، لە راگەیەندراوێكدا كە چەند كاتژمێرێك پاش كۆچی دوایی دایكی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاویكردەوە، رایگەیاند، "ئەمە بوو بە سێ ساڵ سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان منی ئاوارە و دەربەركرد لەسەر بۆچوونی جیاواز كە قبوڵنەدەكرا، پێم نەكرا لەم ماوەیەدا ئەم دایكە ئازیزە بۆ یەكجاریش بێت ببینم. چەند رۆژێك پێش ئێستا كە قسەم لەگەڵدا كرد، گوتی "دڵنیام كە جارێكیتر ناتبینمەوە".
ئاماژەی بەوەشكردووە، "خودا خێری بەرێز كاك بافڵ مام جەلال تاڵەبانی بنوسێت لە رێگای ئەوەوە پەیوەندیكرا بە هۆشیار زێباری، خاڵی مەسعود بارزانی و سیدادی برای كە رێگا بدەن، ئێمە ئەم شەو رێكاری پێویست ئەنجام دەدەین تا ئەدهەم بارزانی بێتە ماڵی خۆی و لە مەسیفی بۆ دواین جار لە ناو كفندا رۆمەتی دایكی ببینێت".
لە راگەیەندراوەكەیدا ئەدهەم بارزانی هاتووە، "لە وەڵامی دەستپێشخەرییەكەی بەرێزیاندا، دەڵێن مانع نیە بێتن، بەڵام نابێت پاسەوانەكانی، كە كاك بافڵ بۆ من دایناون، لە گەڵیدا بن. بە هەڕەشەكانی سەرۆكی پارتی تەواوی پاسەوانەكانی پێش ئێستای من دەركران و لەگەڵ ئەوەش نابێت كەس لەگەڵی بێت و پێویستە بە تەنیا بێت، لە حاڵەتێكدا كە هیچ باوەڕییەك نەماوە و حوكمی گرتنی منیان دەركردووە بە ماددەی 21ی یاسای تێكدانی ئاسایشی هەرێمی كوردستان".
دەشڵێت، "ئەو كوردستانەی كە بەشێكی زۆری ئێستا بە هاوكاری ئەوان لە پارێزگای دهوك و هەولێر لە دەستی داگیركەران دایە، ئایا بەم شێوەیە وەڵامی هەموو چاكەكان و رزگاركردنیان لە شكستی سەدا سەد ئەگەر بە هانایانەوە نە چوبام، ئەدەنەوە".
لە كۆتایی راگەیەندراوەكەیدا ئەدهەم بارزانی بە بیری سەرۆكی پارتی دەهێنێتەوە كەچی بۆ دایكی ئەو كردووە و دەڵێت، "دەستیان داوە بە تەلەفۆنكردن بۆ خەڵك و هەتا كوڕەكانیشم كە ئێمە گوتمانە مانع نیە بگەڕێتەوە بەم مەرجە كە بە تەنیا بێت" دەشپرسێت، ئایا خۆتان ئەم مەرجەتان قەبوڵ دەكرد؟
PM:12:24:20/01/2025
ئهم بابهته 12972
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت