کەشناسیی: پلەکانی گەرما 6 بۆ 7 پلە دادەبەزن
وێستگەنیوز_
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و دەڵێت، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما 6 بۆ 7 پلەی سیلیزی دادەبەزن و بەفربارین زۆرینەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و لە شاری سلێمانی بەفر و باران دەبارێت.
بەرێوەبەرایەتی بومەلەرزەزانی و کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا و لە زۆربەی ناوچەکان نمەباران دەبێت، هەروەها بەفربارین لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنوورییەکانی باکوور و رۆژهەڵات رێژەکەی زیاتر دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە شاری سلێمانی پێشبینی تێکەڵەى بەفر و باران دەکرێت بۆ ماوەیەکی کورتخایەن، لە کاتەکانی ئێوارە کاریگەری ئەم شەپۆلە کەم دەبێتەوە بۆ ناوچە شاخاوییەکان پاشان لە کاتەکانی درەنگدا کاریگەرییەکەی کۆتاىی دێت و ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆڕێت.
دەشڵێت، سبەی سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی شەختە زیاتر لە ناوچە بەرزەکان و ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە لە کاتەکانی بەیانی زوودا.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما 6 بۆ 7 پلە نزمدەبنەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش 8 بۆ 10 پلەی سیلیزی دادەبەزن، هەروەها لە کاتەکانی درەنگدا لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان بۆ خوار سفری سیلیزی دادەبەزێت و سبەینێ پلەکانی گەرما ئاسایی دەبنەوە و بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 9 پلەى سیلیزى
دهۆک: 10 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 14 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 11 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 10 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: -3 پلەى سیلیزى
سۆران: 7 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 12 پلەى سیلیزى
PM:12:14:20/01/2025
ئهم بابهته 9024
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت