دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەکاتەوە
وێستگەنیوز-
لیژنەی دابەشکردنی زەوی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە نزیکترین کاتدا دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەستپێدەکاتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی کانونی دووەمی 2025 سەربەست مەولود، بەڕێوەبەری هۆبەی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی نزیک لە پارتی راگەیاند، "لە چەند ڕۆژی رابردوودا لیستی ناوی 200 هەزار فەرمانبەری سەرجەم وەزارەتەکان رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کراوە پێشبێنی دەکەین، لە ئایندەیەکی نزیکدا پەسەندکردنی ناوەکان بگەڕێتەوە".
ئاماژەی بەوەکردووە، "لە قۆناغی یەکەم دا، ئەنجومەنی وەزیران 15 هەزار ناوی پەسەند کرد و لە چەند شوێنێک تیروپشک بۆ ناوەکانیان کرا، ئەوانەی دیکەش تیروپشک بۆ ناوەکانیان دەکرێت".
باسی لەوەشکرد، "ئەگەر هیچ گرفتێک دروست نەبێت، بە دڵنییاوە، ئەمساڵ لیستی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم، لە ئەنجوومەنی وەزیراندا پەسەند دەکرێت و سەرجەمیان دەبنە خاوەنی زەوی".
وتیشی، "ساڵی رابردوو دابەشکردنی زەوی لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەستیپێکرد و لە قۆناغی یەکەم دا نزیکەی 10 هەزار کەس سوودمەندبوون".
PM:11:49:19/01/2025
ئهم بابهته 1432
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت