دژەتیرۆر و هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکی ستراتیژیان ئەنجامدا


وێستگەنیوز-

به‌ڕێوه‌به‌رایەتیی گشتیی دژه‌تیرۆر(CTG) و هاوپەیمانان ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ركه‌وتوویان ئه‌نجام دا و چەندین مۆڵگەی گروپە چەکدارانی داعشیان لەناوبرد.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی دژه‌ تیرۆر له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌، "له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، كه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگییه‌كی به‌رزی نێوان هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر CTG، هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری عێراق (ICTS) و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان (CJTF OIR) به‌ڕێوه‌چوو، چه‌ندین مۆڵگه‌ و حه‌شارگه‌ی گرووپە چەتەکانی داعش دۆزرانه‌وه‌ و له‌ناوبران”.

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌، "ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌ گورزێكی كاریگه‌ری له‌ تواناكانی تیرۆریستان وه‌شاند و بووه‌ هۆی لاوازكردنی زیاتری ژێرخانی لۆجستیی پاشماوه‌ی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌دا".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ به‌شێكه‌ له‌ زنجیره‌ هه‌وڵێكی به‌رده‌وام بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ و پاراستنی گیان و ماڵی هاوڵاتییان، دژه‌تیرۆر و هاوبه‌شه‌ ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بن له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ ڕیشه‌كێشكردنی تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه‌".







PM:11:12:19/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 1268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو