شاندی هەرێم بەرەو بەغدا بەڕێکەوت و لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆدەبێتەوە


وێستگەنیوز-

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێوەکەوت و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق و وەزیری دارایی فیدراڵ کۆبێتەوە.


وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمشەو یەکشەممە 19ی کانونی دووەمی 2025، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوت".

ئاماژە بەوەکراوە، "ئامانج لەسەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەر هەمواری خشتەکانی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2025 و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان".




PM:08:14:19/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 1296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو