سوپای ئیسرائیل: له هێرشه‌كانمان له غه‌ززه به‌رده‌وام ده‌بین
وێستگه‌نیوز-
سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی لیستی ناوی بارمته‌كانی راده‌ست نه‌كردووه، بۆیه به‌رده‌وام ده‌بن له هێرشه‌كانیان له كه‌رتی غه‌ززه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 19ی كانوونی دووه‌می 2025 دانیال هه‌گاری، وته‌بیژی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه"ئاگربه‌ستی غه‌ززه جێبه‌جێ ناكرێت".
وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل وتی: "تا ئه‌و كاته‌ی حه‌ماس وه‌ڵامی داواكارییه‌كان نه‌داته‌وه، هێرشه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن".
وتیشی: "ئێمه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بارمته‌كانمان بۆ ماڵه‌كانیان".
وته‌بیژی سوپای ئیسرائیل هۆكاری ئه‌م بڕیاره‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لیستی بارمته‌كانیان له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه‌وه به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه.
AM:09:50:19/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 1936
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت