واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی به‌فربارین و سه‌رما راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی كورد پێشبینی ده‌كات له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه شه‌پۆلێكی به‌فربارین رووده‌كاته ناوچه‌كه‌مان و به‌هۆیه‌وه له ناوچه شاخاوییه‌كان به‌فر ده‌بارێت و پێده‌چێت سه‌نته‌ری شاری سلێمانیش بگرێته‌وه و به‌هۆیه‌وه پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زن.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری كه‌شناسی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له‌كاته‌كانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 19/1/2025 بارسته ھه‌وایه‌كی سارد و شه‌پۆلێكی لاواز بۆ مامناوه‌ندی به‌فر بارین له رۆژھه‌ڵاتی ده‌ریای ره‌شه‌وه بۆ سه‌ر ناوچه شاخاویه سنوریه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان درێژ ده‌بێته‌وه سه‌ره‌تاش ناوچه شاخاویه‌كانی پارێزگای دھۆك و ھه‌ولێر ده‌گرێته‌وه".
ئه‌و شاره‌زایه ده‌ڵێت: "سبه‌ی دووشه‌مه 20/1/2025 شه‌پۆله‌كه به گوێره‌ی كات ناوچه‌كانی ئیداره‌ی راپه‌رین و پارێزگای سلێمانی و ھه‌ڵه‌بجه ده‌گرێته‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "پله‌كانی گه‌رما به‌راورد به ئه‌مڕۆ، سبه‌ی 5 تا 6 پله نزمبێته‌وه و بای رۆژھه‌ڵات و باشوری رۆژھه‌ڵات مامناوه‌ند چالاك ده‌بێت به‌خێرایی 15-35 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا".
ئاراس جه‌بار باس له‌وه ده‌كات كه️ "به‌فربارینه‌كه به‌شێوه‌ی كریَِوه سه‌رجه‌م ناوچه شاخاویه‌كانی پارێزگای ھه‌ولێر و سلێمانی و ئیداره‌ی راپه‌ڕین و به‌شێكی ناوچه شاخاویه‌كانی رۆژھه‌ڵاتی پارێزگای دھۆك ده‌گرێته‌وه و له‌به‌رزی 800 مه‌تر له ئاستی ڕووی ده‌ریا و له‌نێوان 1 تا 6 سانتیمه‌تر ئه‌گه‌ری بارینی به‌فر ده‌بێت به‌تایبه‌ت له ناوچه سنوریه‌كانی حاجی ئۆمه‌ران و سنوری ده‌ڤه‌ری پشده‌ر و پێنجوێن رێژه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت".
پێشبینیش ده‌كات كه "له‌سه‌نته‌ری شاری سلێمانیش ئه‌گه‌ری بارینی به‌فرێكی كه‌م ده‌بێت له گه‌ڕه‌كه به‌رزه‌كانی باكوور و رۆژھه‌ڵات ئه‌گه‌ری سپیپۆشبوونی ھه‌یه و رێژه‌كه‌ی له‌نێوان 0.5 بۆ 2 سانیتمه‌تر ده‌بێت".
ئاشكراشیكردووه كه "كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله له‌سه‌ر ناوچه‌كانمان سبه‌ی ئێواره كۆتایی پێدێت و سه‌باره‌ت به ناوچه‌كانی گه‌رمیان و كه‌ركوك و سه‌نته‌ری پارێزگای ھه‌ولێر و دھۆك له‌ماوه‌ی ئه‌م شه‌پۆله‌دا ئاسمان ھه‌وری ته‌واو ده‌بێت و كه‌ش سارد ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ری بارانبارین لاواز ده‌بێت و پێشبینی ناكرێت باران و به‌فر له‌و ناوچانه‌دا ببارێ".
راشیگه‌یاندووه كه "دوابه‌دوای شه‌پۆلی باران و به‌فره‌كه به‌ھۆی زیادبوونی كاریگه‌ری به‌رزه‌پاڵه‌په‌ستۆی سیبیری شه‌وی دووشه‌ممه له‌سه‌ر سێشه‌ممه بای باكووری رۆژھه‌ڵات كه وشكه سه‌رمایه‌كی زۆره‌بێت له‌ناوچه‌كانی سلێمانی و راپه‌رین و ناوچه شاخاویه‌كانی رۆژھه‌ڵاتی ھه‌رێم به‌گشتی چالاك ده‌بێت به‌خێرای 15-45 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا و به‌ھۆیه‌وه پله‌ی گه‌رمی به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ناوچه شاخاویه‌كان نزمده‌بێته‌وه بۆ ژێر سفر و به‌ستن و شه‌خته ڕووده‌دات و كاریگه‌ری ئه‌و وشكه سه‌رما و بایه تا كۆتایی ھه‌فته به‌رده‌وامی ده‌بێت".
AM:09:40:19/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 6396
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت