نه‌زهه‌ت حالی: پێكهێنانی حكومه‌ت له‌م دۆخه‌دا به‌بێ پارتی و یه‌كێتی له به‌رژه‌وه‌نديی هه‌رێم نییه
وێستگه‌نیوز-
نه‌زهه‌ت حالی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ئاژانسی پاراستنی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا نووسیویه‌تی: "پێشنیاری سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نوێ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت به بێ پارتی بۆ لایه‌نه‌كانی تر به بێ وه‌رگرتنی هیچ پۆستێك، شتێكی نوێیه و گه‌رچی پێچه‌وانه‌ی دیموكراسییه‌ت نییه، به‌ڵام به هه‌موو پێوه‌ره‌كان پێم وایه پێك هێنانی حكومه‌ت له‌م دۆخه‌دا به بێ به‌شداری پارتی و یه‌كێتی كارێكی دروست و له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم نییه".
نه‌زهه‌ت حالی ده‌ڵێت: "هه‌ر وه‌كو چۆن دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مان، ئه‌گه‌رچی له‌وكاتدا له‌به‌ر هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن نێوانی پارتی و یه‌كێتی زۆر خراپ بوو، باوه‌ڕم وابوو كه باشترین بژارده ئه‌وه‌یه كه پارتی و یه‌كێتی وه‌كو براوه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م پێكه‌وه حكومه‌ت پێك بهێنن، له ئێستاشدا باشترین بژارده بۆ هه‌ر دوولا ئه‌وه‌یه كه حكومه‌ت به یه‌كه‌وه به بێ دواكه‌وتن پێك بهێنن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "مانه‌وه‌ی هه‌ر دوو پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش بۆ پارتی له ئێستادا كاره دروسته‌كه‌یه، چونكه پارتی براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه و وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتی باڵای جێبه‌جێ كردن كه له هه‌ر دوو پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێك دێت مافی خۆیه‌تی و پشت به شه‌ڕعیه‌تی هه‌ڵبژاردن ده‌به‌ستێت".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشووی پارتی پێیوایه كه "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له پێكهێنانی حكومه‌ت گرنگتر، بوونی به‌رنامه‌یه‌كی نیشتمانی هاوبه‌شی ئه‌و دوو حزبه‌یه بۆ حوكمڕانییه‌كی باش و دیاریكردنی كه‌سانی باشه بۆ جێبه‌جێكردنی".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی: "ئه‌گه‌ر یه‌كێتی و هێزه‌كانی دیكه راست ده‌كه‌ن و نایانه‌وێت سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ پارتی بێت، بابێن رێكبكه‌وین و كه‌سێك دیاری بكه‌ن، من و 15 په‌رله‌مانتاره‌كه‌م به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانین كه‌سه‌كه كێیه ده‌نگی پێده‌ده‌ین و یه‌ك وه‌زاره‌تیشمان ناوێت به‌ڵام له پارتی نه‌بێت".
PM:09:02:18/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 2320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت