په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ له‌سه‌رۆكی ته‌مه‌ن بكشێته‌وه‌، په‌رله‌مانتارێكی‌ یه‌كێتی‌ شوێنی‌ ده‌گرێته‌وه‌


وێستگه‌نیوز-
له‌ حاڵه‌تی‌ كشانه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ له‌سه‌رۆكی ته‌مه‌نی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، په‌رله‌مانتارێكی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك دووه‌م به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار شوێنی‌ ده‌گرێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی‌ جوڵانه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی‌: "تا چوارشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو په‌رله‌مانی‌ كوردستان كۆنه‌بێته‌وه‌، سه‌رۆكی‌ ته‌مه‌نی‌ په‌رله‌مان كه‌ سه‌ر به‌ نه‌وه‌ی‌ نوێیه‌، ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه‌ و ده‌بێته‌وه‌ به‌ په‌رله‌مانتارێكی‌ ئاسایی".

وتیشی‌: "كوشته‌ی‌ پۆست نین و به‌لامانه‌وه‌ گرنگ نییه‌. ئه‌گه‌ر بێڕێزی‌ و كاری‌ نایاسایی به‌رامبه‌ر په‌رله‌مان بكرێت به‌شێك نابین لێی‌".

به‌وپێیه‌ش گه‌ر تا چوارشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو په‌رله‌مانی‌ كوردستان كۆنه‌بێته‌وه‌ تا ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌ڵبژێردرێت، محه‌مه‌د سلێمان سه‌رۆكی‌ ته‌مه‌نی‌ په‌رله‌مان كه‌ سه‌ر به‌ فراكسیۆنی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ-یه‌ ده‌كشێته‌وه‌.

له‌ حاڵه‌تی‌ كشانه‌وه‌ی‌ محه‌مه‌د سلێمان له‌ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ ته‌مه‌نی‌ په‌رله‌مان، ئازاد محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك دووه‌م به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار شوێنی‌ ده‌گرێته‌وه‌ و ده‌بێته‌ سه‌رۆكی‌ ته‌مه‌نی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان.


PM:08:44:18/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 2204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو