هاووڵاتییه‌ك به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی له باڵه‌خانه‌یه‌ك گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه‌نیوز، عومه‌ر ئه‌حمه‌د-
هاووڵاتییه‌ك به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی له باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشتەجێبوون له شاری سلێمانی گیانی له‌ده‌ست دا.
په‌یامنێرمان پێی راگه‌یاندین كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌وروبه‌ری دوای كاتژمێر 3، هاوڵاتییه‌ك له نهۆمی پێنجه‌می یه‌كێك له باڵه‌خانه‌كانی گوندی ئه‌ڵمانی به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی گیانی له‌ده‌ست دا.
وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ست په‌یامنێری وێستگه كه‌وتووه، ئه‌و هاوڵاتیه له ره‌گه‌زی نێره، به‌ڵام هیچ ناسنامه‌یه‌كی پێ نه‌بووه تا بناسرێت و ته‌مه‌نی بزانرێت و تا ئێستا هۆكاری رووداوه‌كه نه‌زانراوه.
له ئێستاشدا ته‌رمی ئه‌و هاوڵاتییه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه.
په‌یامنێری وێستگه له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به پۆلیس و سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی كرد، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رده‌ست نه‌بوون.
PM:04:51:18/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 1888
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت