هه‌سه‌ده‌: توركیا هێرشی‌ ئاسمانی‌ كرده‌سه‌ر به‌نداوی تشرین و لادێكانی كۆبانێ‌


وێستگه‌نیوز-
هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات هه‌سه‌ده‌ رایگه‌یاند كه‌ توركیا هێرشی ئاسمانی كرده‌سه‌ر ده‌وروبه‌ری به‌نداوی تشرین و لادێكانی باشوور و رۆژئاوای كۆبانی.


هه‌سه‌ده‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "له‌ ئێستادا توركیا به‌ چڕی و له‌ ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانیه‌وه‌، زۆرێك له‌ ناوچه‌كانی لادێی باشووری كۆبانێ‌ و ده‌وروبه‌ری به‌نداوی تشرین بۆردومان ده‌كات".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ هاوكات توركیا هێرشی‌ ئاسمانی‌ كرده‌سه‌ر گوندی "جه‌عده‌" له‌ لادێكانی باشووری كۆبانێ‌ نزیك له‌ پردی قه‌ره‌ قۆزاق و یه‌كێك له‌ هێرشه‌كان بۆسه‌ر قوتابخانه‌ی‌ گونده‌كه‌ بووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ قوتابخانه‌كه‌ خاپوور بووه‌.

راشیگه‌یاند كه‌ هاوكات توركیا چه‌ندین هێرشی‌ كرده‌سه‌ر گونده‌كانی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی "سارین"، له‌نێویاندا گوندی "تینا" و دوكانێكی چاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی له‌ شارۆچكه‌كه‌ كرده‌ ئامانج، كه‌ كارگه‌یه‌كی مه‌ده‌نییه‌.

بۆ بینینی ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە:


PM:03:38:18/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 1400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو